Home » هەواڵ » کوردستانی » ” بەڵگەی بانکى و یاسایى لەسەر بەقاچاخ بردنە دەرەوەی پارەی هەرێم و عێراق هەیە”
یوسف محەمەد

” بەڵگەی بانکى و یاسایى لەسەر بەقاچاخ بردنە دەرەوەی پارەی هەرێم و عێراق هەیە”

 سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بەڵگەی بانکى و یاسایى لەسەر بەقاچاخ بردنە دەرەوەی دەیان ملیار دۆلاری پارەی هەرێم و عێراق بۆ دەرەوەی وڵات هەیە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا یوسف محەمەد، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە دەسەڵاتداران لەچوارچێوەى وەرقەى سپى چاکسازى ئابوریدا رێکاری توند لەدژى گەندەڵکاران و بەهەدەردانى موڵک و ماڵى عێراقیەکان بگرنەبەر.

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى عێراق دەشڵێت، بۆ دووبارە داڕشتنەوەى نەخشەى دارایى وڵات، بارودۆخى ئابورى  وڵات ئەوە دەخوازێت بڕیارى قورس بدرێت ئەگەر لێپرسینەوە لەگەندەڵکاران نەکرێت و چاکسازییش هیچ بەهایەکى نابێت.

داواشدەکات، لەئایندەدا کار لەسەر دۆسیەى گەڕانەوەى ئەو پارە بەقاچاخ براوەکانى عێراق بکرێت کە لە دوای لەساڵى ٢٠٠٣ەوە بە قاچاخ براونەتە دەرەوەی وڵات و دەشڵێت، بەڵگەى گرنگ لەسەر ئەو دۆسییە هەیە.

لە راگەیەنراوەکەدا یوسف محىمەد ئەوەشی ئاشکراکردووە، لەئێستادا لەهەندێ وڵاتى ئەوروپا و ئەمریکا زەمینەیەکى لەبار هەیە بۆ یارمەتیدانى وڵاتانى تر بەمەبەستى گەڕانەوەى پارە بەقاچاخ براوەکان.

ئەو قسانەی یوسف محەمەد لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو، دەستەى نەزاهەى عێراق، هەوڵەکانى بۆ گەڕاندنەوەى ٥٠ ملیار دۆلار کە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ براونەتە دەرەوە دەستپێکردووە.

هاوکات، محەمەد عەلى مفتن بەرێوەبەرى فەرمانگەى گەڕانەوە لە دەستەى نەزاهە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، لەناو چەندین دۆسیەى گرنگ و ئاڵۆز کە کارى لەسەر دەکەن، گەڕانەوەى قەرز و پارەى بە قاچاخبراوى عێراقە بۆ دەرەوە لەسەردەمى رژێمى پێشوودا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.