Home » هەواڵ » جێهان » “ترامپ دەبابە و چەکی دوا مۆدێلی تەکنەلۆجیای دا بە عێراق و دژی کورد وەستایەوە”
محەمەد حاجى مەحمود

“ترامپ دەبابە و چەکی دوا مۆدێلی تەکنەلۆجیای دا بە عێراق و دژی کورد وەستایەوە”

سکرتێرى حزبى سۆسیالیستى کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە ترامپ دەبابە و چەکی دوا مۆدێلی تەکنەلۆجیای دا بە عێراق و دژی کورد وەستایەوە.

محەمەد حاجى مەحمود سکرتێرى حزبى سۆسیالیستى کوردستان لەپەڕەى خۆى لە فەیسبووک بڵاویکردوەتەوەو نووسیویەتى”چەند ڕۆژێکی کە لە ڕێکەوتی ۲٠۲٠/۱۱/۳ ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەمریکایە، زۆر لە وڵاتان و کەسایەتی و زۆری لایەن و حزب و ڕێکخراو تەحلیل ئەکەن، کە کێ باشە بۆ ئەمریکا و جیهان لە نێوان ترامپ و بایدن دا من پێم وایە هەر کوردێک لە کوردستانی باشور ئەو پرسیارە بکات بە هەڵەدا چووە، حزبەکەی ترامپ لە حزبەکەی بایدن بۆ کورد باشتر بوو، بەڵام ترامپ لە هەردوو حزبەکە بۆ کورد خراپتر بوو. ترامپ دەبابە و چەکی دوا مۆدێلی تەکنەلۆجیای دا بە عێراق و دژی کورد وەستایەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشمەرگە بە چەکی ئەمریکی ترامپ و ئەمری پەڕڵەمان و بە جێ بە جێ کردنی عەبادی، کەرکوک و خانەقین و دوس و داقوق و دبس و مەخمور و عەین زالە و سنجاریان تەسلیم بە عەرەب کردەوە و کورد % 51 خاکی کوردستانی لە دەست دا.

سکرتێرى حزبى سۆسیالیست روونیشی کردەوە، لە خاکی کوردستانی سوریاش عەفرین و سەرێکانی و زۆر ناوچەی دیکەی بە ڕەسمی تەسلیمی تورکیا کرد لە ڕێگای نوێنەری تایبەتی خۆیەوە و ئێستا بەشێکی زۆری کوردستانی ڕۆژئاوا تەسلیم بە تورکیا کراوە لەسەر دەستی ترامپ، بۆیە لەم ڕاستییانە نە کورد خۆی بە گێل بزانێ و نە ئەوانیش بە گێل بزانێ.

محەمەد حاجى مەحمود پێیوایە دەرچوونەوەی ترامپ کارەساتی گەورەتری بە دواوەیە و لە هەموو حاڵەتەکاندا هەر چەندە کورد ڕەنگە ئەو ژمارەیە نەبێت گۆڕانکاری گەورە لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دانێت یان بکات، بەڵام هەموو کورد یا هەر کوردێک لە هەر کوێی جیهان بێت ئەبێت پشتیوانی لە بایدن بکات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.