ئه‌مشه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی ئه‌سكه‌نده‌رونه‌ی پارێزگای هاتای باشوری توركیا رویدا.
ره‌حمی دۆغان پارێزگاری هاتای رایگه‌یاند، له شارۆچكه‌ی ئهسكهندهرونه، هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی دو تیرۆرستیان داوه، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی ده‌ستگیریان بكه‌ن، یه‌كێك له تیرۆرسته‌كان خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وه، ئه‌وی دیكه‌شیان هه‌ڵاتوه و گه‌ڕأن به‌دوایدا به‌رده‌وامه.
وتیشی، “ته‌قینه‌وه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه، هێزه ئه‌منیه‌كانیش گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یان داوه، بۆئه‌وه‌ی تیرۆرسته ههڵاتوهكه ده‌ستگیربكه‌ن”.
تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌ی كوژراوه و ههڵاتوهكهش ئاشكرا نه‌كراوه، به‌رپرسانی توركیاش جهختدهكهنهوه، له‌گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.