Home » هەواڵ » کوردستانی » ته‌ندروستی سلێمانی ئاماری نوێی گیان له‌ده‌ستدان و توشبووانی كۆرۆنای راگه‌یاند
نه‌خۆشخانه

ته‌ندروستی سلێمانی ئاماری نوێی گیان له‌ده‌ستدان و توشبووانی كۆرۆنای راگه‌یاند

یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ حه‌وت توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، 29 توشبوی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، له‌خشته‌یه‌كدا ئاماری توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ش، ئه‌مڕۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن 14 توشبو، له‌ شه‌هید تاهیر والی به‌گ نۆ، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا سێ، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئاسۆ سێ توشبوی نوێ داخڵكراون، كۆی گشتی ئه‌و توشبوانه‌شی له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون گه‌یشتوه‌ته‌ 213 توشبو كه‌ 186 توشبویان ئۆكسجینیان بۆ به‌كارده‌هێندرێت.

له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، 43 توشبوی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، 26 توشبوش له‌ژێر ئامێری cepap دان، توشبویه‌كیش له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردایه‌، 12 توشبوش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه‌.

له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، حه‌وت توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا 64 هه‌زار و 42 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، 39 هه‌زار و 661 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌، دو هه‌زار و 289 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.