Home » هەواڵ » جێهان » توركیا؛ پێویسته‌ سوپای ئه‌رمینیا لە قەرەباغ پاشه‌كشێ بكات
خلووسی ئاكار

توركیا؛ پێویسته‌ سوپای ئه‌رمینیا لە قەرەباغ پاشه‌كشێ بكات

وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، پێویسته‌ سوپای ئه‌رمینیا له‌ ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ پاشه‌كشێ بكات، كه‌ توركیا به‌ خاكی ئازه‌ربیجان له‌ قه‌ڵه‌میان ده‌دات.

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا لەراگەیەندراوێكدا رایگه‌یاندووە، خلووسی ئاكار له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی رایگه‌یاندووە، پێویستە ئه‌رمینیا ‌ له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ پاشه‌كشێ بكات، كه‌ “داگیری” كردوون.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كه‌، وه‌زیری به‌رگری توركیا و هاوتا رووسه‌كه‌ی باسیان له‌ قه‌یرانه‌كانی سووریا، لیبیا و هه‌رێمی ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ كردووه‌.

خلوسی ئاكار باسیلەوەشكردووە، ئەرمینیا ئاگربەستی نێوان وڵاتەکەی ئازەربایجانی شکاندوە و لەهێرشەکانی بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی بەردەوامە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.