دەسەڵاتدارانی روسیا ئامارێکی نوێی توشبون و مردن بەکۆرۆنایان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە لەدوێنێوە 13 هەزار و 754 حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەی تۆمارکراوی رۆژانەیە لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە.
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا، 13 هەزار و 754 حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەی تۆمارکراوی رۆژانەیە لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی روسیا، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا، 13 هەزار و 754 حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەی تۆمارکراوی رۆژانەیە لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە، بەوەش کۆی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە یەک ملیۆن و 354 هەزار و 163 حاڵەت.
لەدوێنێوە 286 حاڵەتی نوێی مردن بەکۆرۆنا تۆمارکراوە، بەوش کۆی ژمارەی مردوانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە 23 هەزار و 491 حاڵەت
هاوکات، بەپێی زانیارییەکان، لەدوێنێوە 286 حاڵەتی نوێی مردن بەکۆرۆنا تۆمارکراوە، بەوش کۆی ژمارەی مردوانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە 23 هەزار و 491 حاڵەت.
تەندروستی روسیا ئەوەشی ئاشکراکردوە، تائێستا یەک ملیۆن و 39 هەزار و 705 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و زیاتر لەهەشت هەزار حاڵەتی مەترسیداریشیان هەیە.
سەرەڕای ئەوەی تائێستا بەرهەمهێنانی دو ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاندوە، روسیا دوای هەریەک لەئەمریکا، هیندستان و بەرازیل چوارەم وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان بۆ تۆمارکردنی زۆرترین ژمارەی توشبون بەکۆرۆنا.