Home » هەواڵ » عێراق » تەندروستى عێراق: (3210) توشبوى دیکەى کۆرۆنا تۆمارکران
تووشبووی کۆرۆنا

تەندروستى عێراق: (3210) توشبوى دیکەى کۆرۆنا تۆمارکران

وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا ژمارەى چاکبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ژمارەى توشبووان زیاتر بووە.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، “لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٢١٠ توشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركراوە و سێ هەزار و ٨١٧ كەسیش چاكبوونەتەوە و ٥٢ تووشبووى کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە”.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە عێراق، زیاتر لە ٣٧٩ هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٣٠٧ هەزار کەسیان چاکبوونەتەوە  و نۆ هەزار و ٣٩٩كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.