Home » هەواڵ » عێراق » تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند
پشکنینی کۆرۆنا

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، سێ هەزار و ٢٢١  حاڵەتی نوێی توشبوون و ٥٦  گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، “لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٣٢٩ توشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركراوە”.

بەپێی راگەیەنراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق، “سێ هەزار و ١٥٨ كەسیش چاكبوونەتەوە و ٥٦ تووشبووى کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە”.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە عێراق، زیاتر لە ٤٢٣ هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٣٥٧ هەزار چاكبوونەتەوە و ١٠ هەزار و ١٩٨ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.