Home » هەواڵ » جێهان » تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، گەیشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار
لۆگۆی تەندروستی جیهانی

تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، گەیشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار

ڕەنا ئەلحوجە، نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، گەیشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار و ژمارەی تووشبوان گەیشتۆتە 3 ملیۆن و ژمارەی گیانلەدەستدانیش 75 هەزار كەسە.

ڕەنا ئەلحوجە پێشبینی كرد، ژمارەی تووشبوانی بە پەتاكە لە وەرزی زستانی داهاتوو زیاتر ببێت.

نوسینگەی هەرێمایەتی خۆرهەڵاتی وەڕاستی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، لەڕێی ڤیدیۆوە كۆنفراسێكی ڕۆژنامەوانی سازكرد بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی هەرێمایەتی پەتای كۆرۆنا، و ئاراستەكانی زیادبوونی حاڵەتەكانی تووشبوون و ئەو ڕێكارانەی پێویستە بگیرێنەبەر لە مانگەكانی زستان.

ڕەنا ئەلحوج بەڕێوەبەری كارگێڕی پرۆگرامەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و عەبدولناسر ئەبو بەكر بەڕێوەبەری یەكەی ئامادەكاریی بۆ مەترسییەكانی پەتاكان لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ خۆرهەڵاتی وەڕاست و بێیر میبت بەڕێوەبەری پرۆگرامی كارگێڕی زانیارییەكان و پرۆگرامی باری نائاسایی لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەشدارییان لەو كۆنفرانسەدا كرد.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.