وتەبێژی تەندروستی سلێمانی هۆشداری لەبارەی دۆخی تەندروستی شارەكەوە دەدات و رایدەگەیەنێت: ژمارەی گیانلەدەستدان رووی لە بەرزبوونەوە كردووە.
ئەمرۆ شەممە 31-10-2020 یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ژمارەی گیانلەدەستدان لە سنووری پارێزگای سلێمانی رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، ئەوەش بۆ چەند ھۆكارێك دەگەڕێتەوە، یەكێك لەوانە پەتاكە بە چڕی بڵاوبووەتەوە،هەروەها ھۆكارێكی دیكە ساردبوونەوەی ھاووڵاتییانە لەسەر رێنماییەكانی خۆپارێزی و چارەسەر”.
ئاماژەی بەوەشداوە، “دۆخەكە مەترسیدارە، پێویستە ھاووڵاتییان زیاتر لە ماوەی رابردوو پابەندی رێنماییەكان بن، چونكە بەرەو وەرزی زستان دەڕۆین و پەتای بەھێزی دیكەش بڵاودەبێتەوە”.
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له پارێزگای سلێمانی گه‌یشتووه‌ته 22 هه‌زار و 292 توشبوو، له‌و ژماره‌یه‌ش 11 هه‌زار و 796 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و هەزار و 196 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.