Home » هەواڵ » عێراق » تەندروستی عێراق: رێژەی چاكبوان لەتوشبون بەكۆرۆنا زیاترە
وەزارەتی تەندروستی

تەندروستی عێراق: رێژەی چاكبوان لەتوشبون بەكۆرۆنا زیاترە

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزار و 110  کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون لەبەرامبەریشدا سێ هەزار و186 توشبوو چاكبوونەتەوە  و 56 کەسی دیکەش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق تەشەنەی کردووە، ٤٢٦ هەزار و ٦٣٤ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٣٦٠ هەزار و ٤٧٧ کەس چاکبوونەتەوە كەدەكاتە٨٤.٥% ی تووشبوان.

هەروەها تا ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە ١٠ هەزار و ٢٥٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.