Home » هەواڵ » عێراق » تەوژمی دووەمی بارانبارین لە عیراق دەستپێدەكات
بارانبارین

تەوژمی دووەمی بارانبارین لە عیراق دەستپێدەكات

پێشبینییەكان ئاماژە بە هاتنەبەری ماوەیەكی بەپیت دەكەن لەڕووی بارانبارین لە وڵاتدا كە بەمزوانە دەستپێدەكات.

بەپێی نوسینێكی واسق سەلامی كەشناسی عیراقی كە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردۆتەوە”دەستەواژەكانی بەیانیان، تائێستاش هەڵگری مزگێنی هاتنەبەری ماوەیەكی بەپیتن كە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەستپێدەكات و بەدرێژایی ماوەكانی داهاتوو بەردەوام دەبێت”.

بە وتەی سەلامی”دەستەواژە ئەمریكاییەكە، ئاماژە بە هاتنەبەری بەرزە پاڵەپەستۆیەكی هەوا دەكات كە لە 1 و 2ی مانگی داهاتووەوە دەستپێدەكات و ڕاستەوخۆش لە حەوتی مانگی داهاتوودا نزمە پاڵەپەستۆیەكی تر ڕوو لە وڵات دەكات”.

بەپێی دەستەواژە ئەوروپاییەكانیش، وەك ئەو كەشناسە عیراقییە باسی دەكات”پێشبینی دەكرێت بەرزە پاڵەپەستۆی ستونی و كاریگەریی ڕاستەوخۆی نزمە پاڵەپەستۆی هەوا، ببنە مایەی دەستپێكردنی بارانبارین لە عیراق و ماوەی بارانبارینەكەش 7 ڕۆژ بخايەنێت”.

واسق سەلامی دەڵێت”دەستەواژە كەندەدییەكان ئاماژە بە بارینی بارانێكی بەلێزمە دەكەن لە زۆبەی ناوچەكانی عیراق لە تەوژمی دووەمی بارانبارینەكەدا”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.