Home » هەواڵ » کوردستانی » جموجۆڵى بازرگانى لە دەروازەکانى هەرێم ئاسایی بووەتەوە
خاڵێکی سنوریی

جموجۆڵى بازرگانى لە دەروازەکانى هەرێم ئاسایی بووەتەوە

بەڕێوەبەرى گشتى گومرگ لە هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، جموجۆڵى بازرگانى لە دەروازەکانى هەرێم ئاسایی بووەتەوە و گەیشتووەتەوە ئاستى ساڵى ڕابردوو.

ساماڵ عەبدوڕەحمان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، جموجۆڵى بازرگانى بەرەو باشبوون چووە، دواى چەند مانگێک لە کەمبوونەوەى بەهۆى رێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆناوە.

وتیشى “لەکاتى سەپاندنى رێوشوێنەکاندا لەنێوان 50-60% قەبارەى بازرگانى لەخاڵە سنورییەکان رووى لەکەمبونەوە کردبوو، بەڵام ئێستا ئاسایی بووەتەوەو گەڕاوەتەوە ئاستى ساڵى ڕابردوو”.

ساماڵ عەبدوڕەحمان باسى لەوەشکرد، لە ئێستادا لەخاڵە سنورییەکان لەسەرجەم سێکتەرەکاندا کەلوپەل هاوردە دەکرێت، لەکاتێکدا لەچەند مانگى ڕابردوودا چەند جۆرە کەلوپەلێک هاوردە دەکرا.

لە مانگى شوباتى ئەمساڵەوە و بۆ ماوەى چەند مانگێک قەبارەى جموجۆڵى بازرگانى هەرێم بەڕێژەیەکى بەرچاو رووى لەدابەزین کرد، دواى ئەوەى بەهۆى سەرهەڵدانى کۆرۆناوە دەروازە سنورییەکان داخران و تەنها بۆ چەند سێکتەرێک رێگە بە جوڵەى بازرگانى درا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.