بەڕێوەبەری پەیمانگای پاستۆری فەڕەنسی کە تایبەتە بە توێژینەوە لە نەخۆشییە گوێزراوەکان رایگەیاند، جۆرێک لە مرۆڤ هەن کە تاوەکو ئێستا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون ئەگەرچی مامەڵەیان لەگەڵ توشبووانیشدا هەبووە.
ئاریج توتولیان، بەڕێوەبەری پەیمانگای پاستۆری فەڕەنسی کە لە بواری زیندەزانی، مایکرۆئۆرگان و پەتاکان و ڤاکسینەکاندا توێژینەوە دەکات رایگەیاند، ئەوان ماوەیەکی زۆرە تێبینیان کردووە کە گروپێک لە خەڵکی هەن بە هیچ شێوەیەک توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نابن و هۆکارەکەشی هێشتا روون نییە.
راشیگەیاند، “بەگوێرەی ئەو کەرەستانەی لەبەردەستمانن، ئێمە هێشتا ناتوانین روونیبکەینەوە کە بۆچی ئەو گروپە لە خەڵکی توشی کۆرۆنا نابن، چونکە نەمانتوانیوە بگەینە ئەنجامێك بۆ تێگەیشتن لە شێوە و لایەنە بایۆلۆژیەکانی ئەو بەرگریەی کە هەیانە”.
بەگوێرەی هەندێک توێژینەوە کە لە ماوەی رابردوودا کراون، بەشێک لە مرۆڤەکان هەڵگری جینێکی تایبەتن و رێگە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نادەن لە جەستەی کەسەکاندا پەرەبستێنێت.