Home » هەواڵ » کوردستانی » جێگری ھەواڵگری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە کۆچی دواییکرد
جێگری ھەواڵگری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە

جێگری ھەواڵگری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە کۆچی دواییکرد

عەمید خسرۆ بانی، جێگری ھەواڵگری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیلەدەستدا.

بەپێی زانیاریەکانی هیوای کورد-ی، ئەمڕۆ یەکشەممە، عەمید خسرۆ بانی، جێگری ھەواڵگری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.

زیاتر لە سێ هەفتەیە عەمید خسرۆ بانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببو، لە شاری هەولێر لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدا بو، بەڵام بەهۆی کۆچی دواییکرد.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا 600 هەزار و 963 پشکنینی کۆرۆنا کراون، کە 215 هەزار و 614 لە هەولێر، 139 هەزار و 663 لە سلێمانی، 240 هەزار و 476 لە دهۆک و پێنج هەزار و 211 لە هەڵەبجە بون، 68 هەزار و 44 کەس توشی ڤایرۆسەکە بون، 24 هەزار و 543 کەس لە هەولێر، 20 هەزار و 970 لە سلێمانی، 20 هەزار و 230 لە دهۆک و دو هەزار و 301 کەس لە هەڵەبجە بون.

هەر بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا 39 هەزار و 661 کەس چاکبونەتەوە، کە 17 هەزار و 83 کەس لە هەولێر، 11 هەزار و 458 کەس لە سلێمانی، هەشت هەزار و 981 کەس لە دهۆک، دو هەزار و 139 کەس لە هەڵەبجە بون، لە ئێستاشدا شەش هەزار و 793 نەخۆش لە ژێر چارەسەردان، کە شەش هەزار و 793 کەس لە هەولێر، هەشت هەزار و 387 کەس لە سلێمانی، 10 هەزار و 832 کەس لە دهۆک و 82 کەس لە هەڵەبجەن، دو هەزار و 289 کەس گیانیان لەدەستداوە، 667 کەس لە هەولێر، هەزار و 125 کەس لە سلێمانی، 417 کەس لە دهۆک و 80 کەس لە هەڵەبجە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.