Home » هەواڵ » عێراق » جەلەولا.. ژمارەیەک چەكدارێكی نەناسراو هێرشیان کردە سەر سێ گەنجى کورد
مامۆستایان

جەلەولا.. ژمارەیەک چەكدارێكی نەناسراو هێرشیان کردە سەر سێ گەنجى کورد

ئەمشەو  ژمارەیەک چەكدارێكی نەناسراو لە نزیك ناحیەی جەلەولا هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێک و سێ كەس کوژران.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە مەڵبەندى خانەقینى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بە شارپرێسی راگەیاند: ئەمشەو  لە نزیك پردی حەلەوان كە دەكەوێتە نێوان ناحیەی جەلەولا و قەزای خانەقین، چەند چەكدارێكی نەناسراو هرشیان کردوەتە سەر ئۆتۆمبێلێک کە سێ گەنجى کوردی تێدابووەو هەرسێکیان شەهید كردووە.

ئاماژەى بەوەشکرد کە ئەو سێ كەسە لە نەتەوەی عەرەبن و شیعەبوون، بەڵام تائێستا نەزانراون ئەو چەکدارانە کێ بوون داعش بوون یان کەسانى دیکە.

هەروەها سەرچاوەکەى مەڵبەندى یەکێتی روونیکردەوە کە ماوەیەکى زۆر تەقە لەناوچەکە بیستراوەو شەڕ روویداوە، بەڵام دواتر چەکدارەکان رایانکردوەو ناوچەکەیان جێهێشتوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.