Home » هەواڵ » کوردستانی » حزبی سۆسیالیست پرسی کۆنگرەى حەوتەمی حزبەکەیان تاووتوێکرد
حزبی سۆسیالیست

حزبی سۆسیالیست پرسی کۆنگرەى حەوتەمی حزبەکەیان تاووتوێکرد

حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پرسی کۆنگرەى حەوتەمی حزبەکەیان تاووتوێکرد و بڕیاریاندا، بە لە بەرچاوگرتنی بارودۆخەکە کارەکانی کۆنگرەی حەوتەم کۆتایی پێبێت و لە ئایندەدا کۆنگرەی حەوتەم ئەنجام بدرێت.

فەرهاد تۆفیق، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرەی حەوتەمی حزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان لە گوندی گوڵەخانەی دەڤەری شارەزوو لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالست دیمۆکراتی کوردستان کۆبووەوە.

ئاماژەى بەئەوەشدا، لەکۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی ئامادەسازییەکانی کۆنگرەی حەوتەم کرا، جەختکرایەوە بە لە بەرچاوگرتنی بارودۆخەکە کارەکانی کۆنگرەی حەوتەم کۆتایی پێبێت و لە ئایندەدا کۆنگرەی حەوتەم ئەنجام بدرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.