Home » هەواڵ » عێراق » حه‌لبوسی و عامری باسیان له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن کرد
حه‌لبوسی و عامری

حه‌لبوسی و عامری باسیان له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن کرد

محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌دیدارێكدا باسیان له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و هه‌نگاونان بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌گه‌ڵ هادی عامری كۆبوه‌وه‌ و له‌دیدارێكدا تاوتوێی دوا پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منی و ئابورییه‌كان كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی روبه‌روی وڵات بونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها باس له‌ ڕۆڵی یاسادانان و چاودێری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ قۆناغی داهاتودا كرا.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند یاسایه‌كی گرنگ كرا له‌ نێویاندا یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بازنه‌كانی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌نگاونان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ چه‌ند یاسایه‌كی تری پێویست، له‌ نێویاندا یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی.

پێشتر، عه‌لی عیساوی سه‌ركرده‌ له‌ ئیئتیلافی هێزه‌ عێراقییه‌كان، رایگه‌یاندبو، هێزه‌ سیاسییه‌كان، بۆچونی جیاوازیان له‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌، چونكه‌ كاریگه‌ری حزبه‌كان له‌ كۆنترۆڵكردنی په‌رله‌مان و حكومه‌ت لاواز ده‌كات.

31ی (ته‌موز/7)ی ئه‌مساڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی 6-6-2020 بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاریكرد.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.