Home » هەواڵ » عێراق » حه‌ویجه‌؛ حه‌وت چه‌كداری داعش كوژراون

حه‌ویجه‌؛ حه‌وت چه‌كداری داعش كوژراون

شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، له ‌ئه‌نجامی هێرشه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی رێكخراوی چه‌كداری داعش بۆ سنوری قه‌زای حه‌ویجه‌، حه‌وت كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش چوار پۆلیسی فیدڕاڵی كوژراون و ئه‌فسه‌رێك و دو پۆلیسی دیكه‌ش برینداربون.

ئاماژەی بەوەشکرد، شه‌وی رابردو ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانی داعش به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی فیرقه‌ی 2ی لیوای 12ی پۆلیسی فیدڕاڵی له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیشه‌وه‌ وه‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دوای هێرشه‌كه‌ به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون.

شه‌وی رابردو چه‌كدارانی رێكخراوی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر هێزێكی پۆلیسی فیدڕاڵی له‌ گوندی نه‌كاری سه‌ر به‌قه‌زای حه‌ویجه‌ و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردولا رویداوه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.