Home » هەواڵ » عێراق » حەشدی شەعبی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
حەشدی شەعبی

حەشدی شەعبی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

شراگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە هەستی عێراقییەکان بۆ خۆشەویستی و پێزانییان بۆ قوربانییەکانی حەشدی شەعبی تێدەگەن و داوا لەلایەنەکان دەکەن پارێزگاری لە ئاشتی کۆمەڵایەتی و شکۆی دەوڵەت بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا کە پشتیوانی ناڕەزایی ئاشتیانە دەکەن بەڵام توندوتیژی و کاری تێکدەرانە رەتدەکەنەوە.

راگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەهەستی عێراقییەکان و خۆشەویستییان بۆ خوێن بەخشین و قوربانییەکانی حەشدی شەعبی تێدەگەن و پشتیوانیش لە ئازادی رادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکەن بەگوێرەی دەستور، بەڵام بەکارهێنانی توندوتیژی و کاری تێکدەرانە بە هەمو شێوەیەک رەتدەکەنەوە.

ئەوەش هاتوە، بەپێویستی دەزانن هەمو لایەک پارێزگاری لە شكۆی دەوڵەتی و ئاشتی کۆمەڵایەتی بکەن و رێز لە هێزە ئەمنییەکانی وڵات بگرن لەم دۆخە هەستیارەی کە وڵات پێیدا تێدەپەڕدەبێت.

بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەبەردەم لقی پارتی لە بەغدا دەستیپێکرد دژی لێدوانێکی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە ناڕەزایی دەردەبڕن و بارەگاکەشیان سوتاند، دوای ئەوەی رایگەیاندبو، حەشدی شەعبی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێری ئەنجامداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.