Home » هەواڵ » کوردستانی » حەوت رۆژ بۆ فەرمانبەرانى ئێزدى دەبێتە پشووى فەرمى
پشوو

حەوت رۆژ بۆ فەرمانبەرانى ئێزدى دەبێتە پشووى فەرمى

بە بۆنەى جەژنی جەمای ئێزدیەکان، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى ٧ رۆژ بۆ سەرجەم فەرمانبەرانى ئێزدى دەبێتە پیشوى فەرمى لەسەرجەم دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێم.

خەیرى بۆزانى بەڕێوەبەرى گشتى کاروبارى ئێزدییەکان لە وەزارەتى ئەوقافى هەرێم راگەیاند، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە تاوەکو رۆژى ١٣ى ئەم مانگە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانى ئێزدى لەسەرجەم دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێم دەبێتە پشووى فەرمى.

وتیشى، ئەو پشووە بەهۆى جەژنی جەمای ئێزدیەکانەوەیە کە ساڵانە دەبیت پشوو و چەندین رێورەسم لە لە پەرستگای لالش بەرێوەدەچێت، بەڵام ئەمساڵ لەبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و کۆچی دوایی بابە شێخ، جڤاتی روحانی ئێزدییەکان بریاریداوە رێورەسمی جەژنی جەما ئەنجام نەدرێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.