حەیدەر عەبادی رایگەیاند، قەرزکردن رێگایەکی سەلامەت نیە و دەبێتە هۆی داڕوخانی دارایی، ئەگەریش قەرزبکرێت دەبێت لەبواری وەبەرهێناندا خەرجبکرێت، نەک بۆ بەکاربردن.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ و سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، “قەرزکردن سەلامەتترین رێگا و تاکە چارەسەر نیە بۆ دەوڵەت، بەڵکو کارەساتێکە و دەبێتە هۆی داڕوخانی دارایی، ئەگەریش قەرزبکرێت دەبێت لەبواری وەبەرهێناندا خەرجبکرێت، نەک بۆ بەکاربردن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق روبەڕوی ئاڵنگاری ئابوری بوەتەوە و دەبێت خەرجییەکانی دەوڵەت کۆنتڕۆڵ بکات و رێگری لە بەرهەدەردانی سامانی گشتی بکات.
عەبادی باسی لەوەشکردوە، پێویستە کازمی هەوڵی زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات بدات و بڕیاری ئازایانە لەبواری ئابوریەوە بدات، ئەگەرنا ناتوانێت بەسەر کاریگەریەکانی ئەم قەیرانەدا زاڵ بێت.
ئەو وتانەی عەباد لەکاتێکدایە، لە ئێستادا کابینەکەی مستەفا کازمی دەیەوێت بۆ دابینکرجنی موچە و خەرجییەکان قەرزبکات، کە 5 ملیار دۆلار وەک قەرزی دەرەکی و 20 ترلیۆن دیناریش قەرزی ناوخۆیە، لە ئێستاشدا عێراق له‌به‌رده‌م چه‌ندین كێشه‌ی داراییدایه، له‌وانه‌ش رۆژانه هه‌زاران گرێبه‌ست و ڕێكاری خه‌رجكردنی پاره ده‌گیرێته‌به‌ر، جگه له‌وه‌ش له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردودا ژماره‌یه‌كی زۆر خانه‌نشین كراون.
ئینتسار موسه‌وی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە، شه‌ش هه‌زار پرۆژه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه راگیراون، بۆیه ده‌بێت شێوه‌یه‌كی گشتگیر له ڕێگه‌ی وه‌ره‌قه‌ی چاكسازیه‌وه، كێشه‌ی موچه و پرۆژه‌كانیش چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌مو لایه‌كیش هاوكاری حكومه‌ت بكه‌ن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر كه وڵات به‌ره‌و كه‌نارای ئارام بگوازێته‌وه.
پێشتر ڕیاز مه‌سعودی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیرون له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندبو، پێویسته حكومه‌ت سێ هه‌نگاوی چاكسازی بۆ به‌هاناوه‌چون بۆ قه‌یرانی دارایی بنێت، چونكه عێراق به‌هۆی رێكاره داراییه‌كانیه‌وه رۆژانه پێنج ملیار دۆلار له‌ده‌ستده‌دات.
باسی له‌وه‌شكردبو، قه‌رزكردن بۆ موچه‌ی دارایی زیان به نه‌وه‌كانی داهاتو ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته حكومه‌ت چاكسازی دارایی خێرا بكات، وه‌ره‌قه‌ی سپی یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كانی قه‌یرانه‌كانه و پێویسته په‌له بكرێت له ته‌واوكردنی.