Home » هەواڵ » کوردستانی » خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەنرا
پاره

خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەنرا

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی و رۆژی هەینی 16ـی ئەم مانگە موچەی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80 ، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی زێرەڤانی، وەزارەتی دارایی و لیوای نەوت دابەشدەکرێت، هەروەها رۆژی 17ـی ئەم مانگە موچەی وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی شەهیدان و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا خشتەی سەرجەم وەزارەتەکانی راگەیاند و بەگوێرەی خشتەکە تاوەکو رۆژی چوارشەممە 21ـی (تشرینی یەکەم/10) موچەی سەرجەم وەزارەتەکان، دەستەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دابەشدەکرێت، لەخشتەکەدا هاتوە رۆژی یەکشەممە موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف، وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرجەم دەستە سەربەخۆکان دابەشدەکرێت.

ئەوەش هاتوە، رۆژی دوشەممە 19ـی تشرینی یەکەم موچەی وەزارەتەکانی کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتو موچەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول کۆتایی دێت.

پێشوتر وه‌زاره‌تی‌ دارایی رایگەیاندبو، دوای ئەوەی 320 ملیار دینارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی موچەی مانگی (ئەیلول/9)ی ئەمساڵی فەرمانبەران دابەشدەکات و موچەی مانگەکانی 4 تا 8 دابەشناکرێت، هاوکات گەنجینەکانیش ئاگادارکراونەتەوە کە لیستی موچەی مانگی 9 ئامادەبکەن.

ئامانجی حکومەتی هەرێم لەو بڕیارە وەک لە رێنماییەکانی وەزارەتی داراییدا هاتوە بۆ پابه‌ندبونە به‌خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ فیدڕاڵ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ نۆی 2020 به‌ ته‌مویلكردنی‌ 82% ئاماده ‌کراوە، پله‌ تایبه‌ته‌كانیش به‌هه‌مان میكانیزمی مانگه‌كانی پیشو بە لێبڕینی 50%.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.