Home » هەواڵ » جێهان » خۆپیشاندانه‌كه‌ی سودان 30 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌
خۆپیشاندانی سودان

خۆپیشاندانه‌كه‌ی سودان 30 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

به‌هۆی پێكدادان و توندوتیژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، له‌ شاری كسلای رۆژئاوای سودان، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 23 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.

لیژنه‌ی ناوه‌ندی پزیشكانی سودان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویکردەوە، له‌ دوای پێكدادانه‌كانی ناوچه‌ی سواكن له‌ ویلایه‌تی كسلای رۆژئاوای سودان حه‌وت كه‌س كوژراون و 23 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، كه‌ به‌شێكی زۆریان خۆپیشانده‌رن و دژ به‌ بڕیارێكی حكومه‌ت بۆ لابردنی ساڵح عه‌مار پارێزگاری شاره‌كه‌یان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌.

لیژنه‌ی ناوه‌ندی پزیشكانی سودان باسی له‌وه‌شكردوه‌، سه‌رجه‌م كوژراوه‌كان ئاسه‌واری گوللـه‌ و داریان پێوه‌ دیاره‌.

سێشه‌ممه‌ی رابردو حكومه‌تی سودان بڕیاریدا به‌كۆتاییهێنان به‌راژه‌ی پارێزگاری كسلا له‌ پۆسته‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش له‌دوای كێشه‌یه‌كی سێ مانگی هۆزه‌كان هات كه‌ له‌و شاره‌ دروست بو بو، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاوڵاتیان رژانه‌ سه‌ر شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌یان كرد وهێرشیانكرده‌ سه‌ر حكومه‌تی خۆجَی شاره‌كه‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیشه‌وه‌ رێگریان لێكرا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.