Home » هەواڵ » کوردستانی » خۆپیشاندان لەشنگال دەستپێکرد
شنگال

خۆپیشاندان لەشنگال دەستپێکرد

دژی رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بۆ ئیدارەدانی قەزای شنگال، خەڵكی قەزاكە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

پەیامنێری هیوای کورد لەشاری دهۆك رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ خەڵكی قەزای شنگال لەسەنتەری قەزاكە دەستیان بەخۆپیشاندان كرد دژی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق كراوە بۆ چۆنیەتی ئیدارەدانی قەزاكەیە.

رۆژی هەینی رابردوو وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم سەردانی شاری بەغدایان كرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەسەر چۆنیەتی ئاساییكردنەوەی قەزای شنگال لەسەر شەش خاڵ رێككەوتن كە ئەمانەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.