Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » خەزعەلی: سعودیە بەناوی وەبەر‌هێنانەوە خواستی کۆنتڕۆڵکردنی خاکی عێراقی هەیە
قەیس خەزعەلی

خەزعەلی: سعودیە بەناوی وەبەر‌هێنانەوە خواستی کۆنتڕۆڵکردنی خاکی عێراقی هەیە

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، دواین پڕۆژەی وەبەرهێنانی سعودی لە عێراق رەتدەکەنەوە و باوەڕیانوایە ریاز هاوکات لەگەڵ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، خواستی ئەوەی هەیە بەناوی وەبەرهێنانەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە خاکی عێراقی کۆنتڕۆڵبکات.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە پەیامێکدا رایگەیاند، بزوتنەوەکەیان پڕۆژەی وەبەرهێنانی سعودی لەسەر روبەرێکی فراوان لەهەرچوار پارێزگای ئەنبار، نەجەف، موسەنا و بەسڕە رەتدەکاتەوە، “ریاز بەناوی وەبەر‌هێنانەوە خواستی کۆنتڕۆڵکردنی خاکی عێراقی هەیە و لەهەمانکاتیشدا سەرقاڵی رێککەوتنە لەگەڵ ئیسرائیل”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو پڕۆژەیەی سعودیە هەڕەشەی “زۆر مەترسیدار”ی لەسەر ئاسایشی عێراق هەیە و داوا دەکەن لایەنەکان پڕۆژەکە رەتبکەنەوە.

لەچوار چێوەی رێککەوتنی هەماهەنگی نێوان سعودیە و عێراق، بڕیارە ریاز گەورەترین پڕۆژەی ئاژەڵداری، کشتوکاڵی و پەلەوەری لە عێراق بونیاد بنێت و پڕۆژەکە بریتیە لە دروستکردنی ژینگەی کاری لەبار لە بیابانەکانی ئەنبار، بەشێکی پارێزگاکانی نەجەف، موسەنا و بەسڕە، پڕۆژەکەش لەسەر روبەری ملیۆنێک هێکتار (10 هەزار کیلۆمەتر دوجا) دروستدەکات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.