Home » هەواڵ » جێهان » خەڵاتی نۆبڵ لە بواری کیمیا بۆ ساڵی 2020 بەخشرا بە دوو خاتوونی زانای فەڕەنسی و ئەمریکی
ئیمانوێل چارپێنتیر و جێنیفەر ئەی دۆدنای

خەڵاتی نۆبڵ لە بواری کیمیا بۆ ساڵی 2020 بەخشرا بە دوو خاتوونی زانای فەڕەنسی و ئەمریکی

ئەمڕۆ چوارشەممە، خەڵاتی نۆبڵ لە بواری کیمیا بۆ ساڵی 2020 بە هاوبەشی بەخشرا بە خاتوونی زانای فەڕەنسی ئیمانوێل چارپێنتیر و جێنیفەر ئەی دۆدنای ئەمریکی، بەهۆی ئەنجامدانی تۆژینەوەی پەرەپێدانی رێگاچارەکانی رزگارکردنی جیناتەکان.

ئەم راگەیاندنە دوای بڕیاری لیژنەی ئەکادیمیای شاهانەی سوید بۆ زانستەکان هات کە رایگەیاند: رۆڵەکانی ئەم دوو زانا رێگەی دا بۆ ئەوەی تۆژەران بتوانن DNA ئاژەڵ و رووەک و گیانەوەرە وردەکان بە وردییەکی زۆر بەرز بگۆڕن.

لیژنەکە ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو تەکنەلۆجیایەی کە ئەم دوو زانا پەرەیان پێدا کاریگەری شۆڕشگێڕانەی هەیە لەسەر زانستەکانی ژیان و، رۆڵیان هەبوو لە گەیشتن بە چارەسەری نوێ بۆ شێرپەنجە، رەنگە خەونی گەیشتن بە چارەسەری نەخۆشییە بۆماوەکان بکاتە راستەقینە.

هەر ئەمرۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ بواری فیزیا بۆ ساڵی 2020 درایه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ “ڕۆجه‌ر بنروز، ڕینهارد گینزڵ و ئه‌ندریا گیز” ئه‌ویش به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ گرنگه‌كه‌یان په‌یوه‌ست به‌ “كونی ڕه‌ش”ی نێو گه‌ردوون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.