Home » ئابوری » دابەشکردنی موچە لە عێراق دەستیپێکرد
موچە

دابەشکردنی موچە لە عێراق دەستیپێکرد

بانکی رافیدەین کە بانکێکی حکومی عێراقە رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی عێراق دەستیپێکرد و بەگوێرەی ریزبەندی وەزارەتەکان و پارەی پێویست دابەشکردنی موچە لەرۆژانی داهاتوشدا بەردەوام دەبێت.

بانکی رافیدەین لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران دەستیپێکرد و فەرمانبەران دەتوانن سەردانی لقی بانکی رافیدەین بکەن لەپارێزگاکانی عێراق.

ئەوەش هاتوە، بەگوێرەی ریزبەندی وەزارەتەکان و لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا و هەروەها دوای گەیشتنی موچەی سەرجەم فەرمانبەران، دابەشکردنی موچە بەبێ دواکەوتن بەردەوام دەبێت.

هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەوتەی بەرپرسانی حکومەت، چاوەڕوانی رەوانەکردنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدان و ئەوکات دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.