Home » هەواڵ » عێراق » داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌نده‌ڵیه‌كانی كه‌ركوك دەكڕێت
ئه‌رشه‌د ساڵحی

داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌نده‌ڵیه‌كانی كه‌ركوك دەكڕێت

ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ داوای له‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت پێكبهێنێت بۆ دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌ پارێزگای كه‌ركوك.

ئه‌رشه‌د ساڵحی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یادوه‌، بارودۆخی سیاسی عێراق به‌پێی خواستی گه‌له‌كه‌ی نیه‌، هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵده‌ده‌ن كێشه‌ی ناوخۆیی دروستبكه‌ن و ده‌ستوه‌ردان له‌ ململانێی نێوان ئێران و ئه‌مریكا بكه‌ن، به‌مه‌ش دۆخی وڵات زیاتر خراپ ده‌بێت.

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی باسی له‌وه‌كردوه‌، خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌، مافێكی شه‌رعییه‌ كه‌ ده‌ستور مسۆگه‌ری ده‌كات، توركمانیش پشتگیری له‌ هه‌ر خۆپیشاندانێك ده‌كات كه‌ بۆ داواكردنی مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان  و ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵه‌كان و به‌دادگاكردنیان بێت.

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، ئه‌رشه‌د ساڵحی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، داوا له‌ مسته‌فا كازمی ده‌كات لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵیه‌ دارایی و ئیداریه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك پێكبهێنێت، تا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ش بكه‌ن كه‌ له‌ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌ پارێزگای كه‌ركوك كراون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.