Home » هەواڵ » عێراق » “درێژكردنه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى سه‌ربازانى توركیا لە عێراقدا به‌پێچه‌وانه‌ى په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانە”
هێرشی زەمینی توركیا

“درێژكردنه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى سه‌ربازانى توركیا لە عێراقدا به‌پێچه‌وانه‌ى په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانە”

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارى په‌رله‌مانى توركیا به‌ڕێگه‌دان بۆ درێژكردنه‌وه‌ى له‌شكر‌كێشى هێزه‌كانى بۆ نێو خاكى عێراق ماوه‌ى ساڵێكى تر به‌پێچه‌وانه‌ى په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانە، پەرلەمانی عێراق لەوبارەیەوە هه‌ڵوێستى ده‌بێت.

گاتع ریكابى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “بڕیارى په‌رله‌مانى توركیا به‌ڕێگه‌دان به‌هێزه‌كان وڵاته‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى ساڵێكى تر له‌شکركێشى بكات بۆ نێو خاكى عێراق دژى هه‌مو په‌یماننامه‌ هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ و نابێت هیچ په‌رله‌مانێكى جیهان بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه‌ بدات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارى په‌رله‌مانى توركیا به‌په‌له‌ بوه‌ و له‌سه‌ر ئاستى عێراق و جیهان ره‌تكراوه‌ته‌وه.

داواكاریى سەرۆكایەتى كۆمارى توركیا بۆ درێژكردنەوەى ماوەى یەک ساڵ بۆ ناردنى سوپاى توركیا بۆ وڵاتانى عێراق و سوریا پەسەندکرا

هەشتی ئەم مانگە، داواكاریى سەرۆكایەتى كۆمارى توركیا بۆ درێژكردنەوەى ماوەى یەک ساڵ بۆ ناردنى سوپاى توركیا بۆ وڵاتانى عێراق و سوریا لەلایەن ئەنجومەنى گشتیى پەرلەمانى توركیاوە پەسەندكرا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.