Home » هەواڵ » عێراق » دهۆك.. دابەشكردنی نەوتی سپی دەستی پێكرد
دابەشكردنی نەوتی سپی

دهۆك.. دابەشكردنی نەوتی سپی دەستی پێكرد

دوای ئەوەی بڕیاری ناردنی بەشە نەوتی پارێزگاكانی هەرێم لە لایەن بەغداوە درا، هێشتا بڕیاری كۆتایی بۆ دابەشكردنی ئەو نەوتە لە سلێمانی نەدراوە، بەڵام لە دهۆك لە ناوچەی كانی ماسی دابەشكردن دەستی پێكرد.

بە پێی زانیارییەكان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە، ڕۆژانە لەو بڕە نەوتەی بۆ پارێزگاكانی هەرێم دیاریكراوە سێ بۆ چوار تەنكەر ڕەوانەی سلێمانی دەكرێت و ماوەی 5 ڕۆژە دەست بە هاتنی نەوتەكە كراوە.

هەر بە پێی زانیارییەكان، هێشتا لە سنوری سلێمانی هیچ بڕیارێك نیە بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی، تەنها ئەوە هەیە لە ئێستادا ئەو نەوتەی ڕۆژانە دێتە سلێمانی خەزن دەكرێت تا بڕەكەی زۆر دەبێت و دواتر وەك ساڵانی پێشوو دابەشدەكرێت.

سەرچاوەیەكش لە بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی ئاشكرایكرد، بڕەكە زۆر زۆر كەمە و ڕەنگە گرفتی زیاترمان بۆ دروست بكات، نازانرێت لە كوێوە دابەشبكرێت، هێشتا بەرنامەی تایبەت بەو پرسە دانەنراوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ڕەنگە پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت ئەگەر گرفتی بۆ دروست نەبێت ڕەنگە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە ڕێكارەكانی دابەشكردنی بڵاوبكرێتەوە، كە لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەست پێدەكاتەوە یان نەوتی ساڵانی پێشوو لە كوێ كۆتایی هات لەوەێوە دەست پێ دەكاتەوە.

لەسەر داوای پەڕلەمانتارانی كورد لە بەغدا، وەزارەتی نەوتی عیراق ڕەزامەندی نیشاندا بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێم ڕەوانە بكات، بەڵام دواتر لەسەر داوای پارێزگارەكان و وەزیری پلاندانانی هەرێم لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری پلاندانانی عیراق بڕیاردرا ئەو بڕە بۆ 150 ملیۆن لیتر زیادبكرێت لەكاتێكدا هەرێم پێویستی بە 200 ملیۆن لیترە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.