Home » هەواڵ » جێهان » دواین ئاماری توشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان
توشبوانی كۆرۆنا

دواین ئاماری توشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان

تا بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتە 42 ملیۆن و 490 هەزار و 278 كەس.

بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، تا بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتە 42 ملیۆن و 490 هەزار و 278 كەس.

هەر بەپێی ئامارە تۆماركراوەكان، لەو ژمارەیەی توشبوان ملیۆنێك و 149 هەزار و 273 كەس بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە و 31 ملیۆن و 427 هەزار و 585 توشبوش چاكبونەتەوە.

لە داتاكاندا ئەوە خراوەتەرو كە  هەریەك لە وڵاتەكان( ئەمریكا، هیندستان، برازیل، روسیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین) زۆرترین ژمارەی توشبوانی كۆرۆنایان تێدا تۆماركراوە، لە ئەمریكا زیاتر لە 8 ملیۆن و 746 هەزار و 953 كەس و هیندستان، 7 ملیۆن و 814 هەزار و 682 و برازیل 5 ملیۆن و 355 هەزار و 650 كەس و روسیا ملیۆنێك و 480 هەزار و 646 هاوڵاتی و ئیسپانیا ملیۆنێك و 110 هەزار و 372 كەس و ئەرجەنتینش وەك شەشەم ولات ملیۆنێك و 69 هەزار و 368 كەس تیایاندا توشی كۆرۆنا بون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.