Home » هەواڵ » کوردستانی » دواین ئاماری توشبوانی كۆرۆنا لە هه‌رێمی کوردستان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم

دواین ئاماری توشبوانی كۆرۆنا لە هه‌رێمی کوردستان

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 689 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ پێنج هه‌زار و 555 پشكنینی نوێی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 689 توشبوی نوێی كۆرۆنا ده‌سنیشانكراون، كه‌ 214 توشبویان له‌ هه‌ولێر، 100 له‌ سلێمانی، 301 له‌ دهۆك، 22 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، 36 توشبو له‌ گه‌رمیان، 16 توشبوشیان له‌ راپه‌ڕین بون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،”له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 201 توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌ كه‌ 117 كه‌سیان له‌ هه‌ولێر، 31 له‌ سلێمانی، دو له‌ دهۆك، 16 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، 31 كه‌سیشیان له‌ گه‌رمیان بون”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 24 توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ پێنج كه‌سیان له‌ هه‌ولێر، هه‌شت له‌ سلێمانی، یه‌ك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، سێ كه‌سیشیان له‌ راپه‌ڕین بون.

به‌گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تاكو ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان 76 هه‌زار و 25 كه‌س توشی كۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش 42 هه‌زار و 809 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و دو هه‌زار و 455 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.