Home » هەواڵ » جێهان » دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان
پشکنینی کۆرۆنا

دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە بەشێکی بەرچاو لە وڵاتانی جیهان بەرزبوەتەوە و تێکڕای توشبوانی پەتاکە لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 43 ملیۆن و 346 هەزار کەس.

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتوەتە 43 ملیۆن و 346 هەزار و 266 کەس، لەو ژمارەیەش 31 ملیۆن و 905 هەزار و 19 توشبو چاکبونەتەوە و  ملیۆنێک و 159 هەزار و 93 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا  8 ملیۆن و 889 هەزار و 179 توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش  5 ملیۆن و 772 هەزار و 49 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 230 هەزار و 510  کەس بەرزبوەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا ملیۆنێک و 110 هەزار و 372 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی 568 هەزار و 896 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.