Home » هەواڵ » جێهان »  دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان
کۆرۆنا

 دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەردەوامە لەبەرزبونەوە و کۆی توشبوانی پەتەکەش لە جیهاندا گەیشتە 39 ملیۆن و 587 هەزار کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 29 ملیۆن و  658 هەزار کەس چاکبونەتەوە.

بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتوەتە 39  ملیۆن و 587 هەزار و 475 کەس، لەو ژمارەیەش 29 ملیۆن و 658 هەزار و 928 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ملیۆنێک و 109 هەزار و 135کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

 لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا 8 ملیۆن و 288 هەزارو 278 كەس توشی كۆرۆنا بون، هیندستانیش بە تۆمارکردنی 7 ملیۆن و 432 هەزار و 680 بە پلەی دوەم  دێت لەڕوی بەرزی ژمارەی توشبوانەوە.

 لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین ژمارەی توشبوان لە ئێران تۆمارکراون، بەڵام رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە بەرەو زیادبون دەچێت، بە جۆرێک لە کۆی 522 هەزار و 387 توشبو، 420 هەزار و 910 کەس چاکبونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەش بەهۆی پەتاکە گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە 29 هەزار و 870 کەس.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.