Home » هەواڵ » کوردستانی » دەروازە سنوورییەكان ڕێك دەخرێن
زانیاری

دەروازە سنوورییەكان ڕێك دەخرێن

وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بەپێی ڕێنوێنییەكان سەرجەم دەروازە سنوورییەكان ڕێك دەخرێنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 15ـی تشرینی یەكەم، دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، گفتوگۆمان كرد بۆ یەكخستنی رێنوێنییەكانی كۆنترۆڵی جۆری لە دەروازە سنوورییەكان بەپێی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی ناوەندی دەبێت، سەرجەم دەروازە سنوورییەكان یەكبخرێن.

وەزیری پلاندانان گوتی، لە كۆبوونەوەكەدا پرسی سەرژمێری گفتوگۆی لەسەر كرا هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە كۆتایی ساڵی 2021 سەرژمێری ئەنجام بدرێت، بەجۆرێك سەرژمێرییەكە لەسەر بنەمای هونەری بێت و دوور بێت لە دەستێوەردانی سیاسی.

باسی لەوەش كرد، قەرزی نێودەوڵەتی و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان گفتوگۆی لەسەر كرا، چونكە لە ساڵی 2014ـەوە تا ئێستە زۆربەی ئەو پڕۆژانەی بەهۆی نەبوونی موازەنە وەستاون وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان مافی خۆمانە لەو رێژەیەی حكوومەتی ئیتیحادی سوودمەند بین.

خالید بەتال وەزیری پلاندانانی عێراق لەو كۆنگرەیە گوتی، لەسەر راسپاردەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بۆ بەدواداچوون و چاودێریكردنی هەندێ بابەت و خاڵی پێوەندیدار كە پێویستە لەگەڵ حكوومەتی هەرێم بەدواداچوونی بۆ بكەین، هاتینە هەولێر.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.