دەزگای ناسا رایانگەیاند، لە رێگەی کەشتی ئاسمانی OSIRIS-REx probe کە ٣٣٠ ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە، هەستاوە بە کۆکردنەوەی چەند نمونەیەک لە هەسارەیەک و ئەو نمونانەش بەرەو زەوی بەڕێوەیە. هاوکات، بەردی هەسارەکەی بە بەردی رۆژی قیامەت وەسفکردووە.
دەزگای ناسای ئەمریکی تایبەت بە لێکۆڵینەوە و دۆزینەوە گەردوونییەکان رایگەیاند، دوای ئەوەی کەشتییەکەی چەند نمونەیەکی هەڵگرتووە، بە هۆکارێکی تەکنیکی لێی بەربووەتەوە و لە ئێستادا نمونەی دیکەی هەسارەی رۆژی قیامەتی هەڵگرتووە و وا بڕیارە ساڵی ٢٠٢٣ بگاتەوە سەر زەوی.
دەشڵێت، نمونەکان دەتوانن یارمەتیدەربن بۆ تێگەیشتن لە چۆنێتی دروستبوونی سیستمی خۆر پێش ملیاران ساڵ و هاوکات، چۆنێتی دەستپێکردنی ژیان لەسەر زەوی.
لەبارەی هێنانەوەی پێکهاتەی هەسارەکانی دیکە، پێشتر ژاپۆن دووجار نمونەی بەردی بۆشایی ئاسمانی هێناوەتەوە و پێشبینی دەکرێت لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵیشدا تازەترین نمونە بهێنێتەوە.