Home » هەواڵ » عێراق » دەقی رێککەوتنی نێوانی هەرێم و عێراق لەبارەی شنگال بڵاوکرایەوە
لۆگۆی هیوای کورد

دەقی رێککەوتنی نێوانی هەرێم و عێراق لەبارەی شنگال بڵاوکرایەوە

دەقی رێککەوتنی نێوانی هەرێم و عێراق لەبارەی شنگال بڵاوکرایەوە و بەپێی رێککەوتنەکە، حکومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی شارەکە دەکات.

دوای سەردانی دوێنێی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، هەولێر و بەغدا لەسەر دۆخی شنگال رێککەوتن و بەپێی رێککەوتنەکە، قامقامێکی نوێ بۆ شارەکە هەڵدەبژێردرێت.

هاوکات، حکومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی دەکات ناوچەکە دەکات و دوو هەزار و ٥٠٠ کەسی دانیشتووی شنگال و ئاوارەی ئەو ناوچەیە وەکو هێزێکی نوێ دادەمەزرێن.

لە بەشێکی دیکەی رێککەوتنەکەدا باس لە دەرکردنی پەکەکە کراوە و بەپێی رێککەوتنەکە، کۆتایی بە بوونی پەکەکە لە شنگال دەهێنرێت و سەرجەم ئەو گروپانەشی پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە لە سنوری شنگال دەردەکرێت.

دوای گشتپرسی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧دا، لوتکەی ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، شنگال لە پاڵ کۆمەڵێک ناوچەی جێناکۆکی نێوان ھەرێم و بەغدا، کەوتە ژێر دەستی ھێزەکانی حەشدی شەعبی.

دانیشتووانی شنگال، کە دوای ساڵی ٢٠١٤ بە ھۆی ھێرشی داعشەوە ناوچەکەیان چۆڵکردبوو و ئاوارەبوون، داوا دەکەن دۆخی مەدەنی و ئاسایی بۆ ناوچەکەیان بگەڕێتەوە.

دەقی رێککەوتنەکە

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.