Home » هەواڵ » کوردستانی » د. ڕێواز فایەق، پەیامێکی بڵاوکردەوە
ڕێواز فایەق

د. ڕێواز فایەق، پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی كاكه‌ مه‌م بۆتانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، مامۆستا بەدرێژایی نیو سەدە زیاتر هزرو قەڵەمەکەی لەپێناو زمان و ئەدەبی کوردی و بیری نەتەوایەتیدا بوە.

د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، “زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی گەورە ڕوناکبیری گەلەکەمان (کاکە مەم بۆتانی) سەرۆکی یەکێتیی نوسەرانی کورد-م پێگەیشت”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، مامۆستا بەدرێژایی نیو سەدە زیاتر هزرو قەڵەمەکەی لەپێناو زمان و ئەدەبی کوردی و بیری نەتەوایەتیدا بوە، لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە گەورەیە کەلێنێکی دیارەو بەئاسانی جێگه‌ی پڕنابێتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ كاكەمەم بۆتانی، نوسەری ناسراوی کورد و سەرۆكی یەكێتی نوسەرانی كورد بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە كۆچی دواییكرد.

خانەوادەکەی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، هەر ئەمڕۆ رێورەسمی بەخاکسپاردنی لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و لەبەر پابەندبون بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە پرسەی بۆ داناندرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.