باڵیۆزی ڕوسیا له واشنتن بهڵێنیدا وڵاته‌كه‌ی وه‌ڵامی توندی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بداته‌وه، ئه‌گه‌ر موشه‌كی مامناوه‌ند و كورتمه‌ودا له ناوچه‌كانی ئاسیا و ده‌ریای هێمن بڵاوبكاته‌وه.
ئهناتلی ئه‌نتۆنۆڤ، باڵیۆزی روسیا له واشنتن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا موشه‌ك له‌ناوچه‌كانی ئاسیا و ده‌ریای هادی بڵاوبكاته‌وه، موشه‌كه‌كان ده‌گه‌نه یه‌كێتی روسیا و كارده‌كاته سه‌ر دامه‌زراوه ستراتیژییه‌كانی تاكتیكی ئه‌تۆمیه‌كانیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاته‌كه‌ی له ساڵی 2019دا پابه‌ندییه‌كی یه‌كلایه‌نه‌ی كردوه، تا ئه‌مریكا هیچ موشه‌كێكی مامناوه‌ند و كورتمه‌ودا له هیچ ناوچه‌یه‌ك بڵاونه‌كاته‌وه.
باڵیۆزی روسیا له واشنتن باسی لەوەشکردوە، “دڵنیاییم وه‌رگرت كه ئه‌مریكا موشه‌كه‌كانی بڵاوه‌پێده‌كات، بۆیه راسته‌وخۆ پێموتون، روسیا وه‌ڵامی توند و گونجاوی ده‌بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته”.
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 2019دا له په‌یماننامه‌ی كێشه‌ی موشه‌كی مامناوه‌ند و كورتمه‌ودا له‌گه‌ڵ روسیا كشایه‌وه و روسیای تۆمه‌تبار كرد به پێشێلكردنی ئه‌و په‌یماننامه‌یه، له‌به‌رامبه‌ریشدا مۆسكۆ ره‌تیكرده‌وه، ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ دوباره كاركردن به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و په‌یماننامه‌یه.
پێشتر مارشاڵ بیلینگسلی، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ك رایگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌نیازه له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی ئاسیا گفتوگۆ بكات، بۆ زیادكردنی توانا به‌رگرییه‌كانی له‌دژی زیادبونی هه‌ڕه‌شه شاراوه‌كانی چین، له‌وانه‌ش، بڵاوكردنه‌وه‌ی موشه‌كی مامناوه‌ند و كورتمه‌ودا.