Home » هەواڵ » جێهان » رۆئاڤای كوردستان.. توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تۆپباران كرد
هێزه‌كانی توركیا

رۆئاڤای كوردستان.. توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تۆپباران كرد

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ ناوچه‌كانیانیان له‌ شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا له‌سه‌ر ڕێگای نێوده‌وڵه‌تی ئێم 4 ی باكوری ڕه‌ققه‌ تۆپباران كردوه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، چاودێری به‌رده‌وامی هێرشی موشه‌كی هێزه‌كانی توركیا و گروپ و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌وڵاته‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ده‌ستیان به‌ تۆپبارانكردنی گوندوه‌كانی خالیدیه‌، هۆشان، ئه‌بو سه‌را،ی سنوری شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا له‌سه‌ر رێگای نێوده‌وڵه‌تی M4 له‌سنوری ره‌ققه‌ كردوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هێزه‌كانی توركیا چه‌ندین تۆپیان ئاراسته‌ی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی M4 كردوه‌، به‌ڵام تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.

هه‌ر ئه‌مڕۆش، ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ گیانله‌ده‌ستدانی منداڵێكی به‌هۆی مینی چێندراو له‌سنوری عه‌ین عیسا له‌ ره‌ققه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.