Home » هەواڵ » جێهان » رۆناڵدۆ توشی کۆرۆنا بو
کرستیانۆ رۆناڵدۆ

رۆناڵدۆ توشی کۆرۆنا بو

یەکێتی تۆپی پێی پورتوگال رایگەیاند، کرستیانۆ رۆناڵدۆ توشی کۆرۆنا بوە و لەژێر چاودێریدایە.

بەگوێرەی هەواڵێکی واشنتن پۆست، ئێوارەی ئەمرۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی پورتوگال توشبونی کرستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی تیمی نیشتیمانی وڵاتەکەیان و یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی راگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەکان، رۆناڵدۆ تەندروستی باشە، بەڵام کەرەنتینەکراوە و لەژێر چاودێری تەندروستیدایە.

تائێستا پزیشکی تایبەتی رۆناڵد هیچ رونکردنەوەیەکی لەبارەی تەندروستی ئەو یاریزانە بەناوبانگەی جیهان بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام وتراوە کە ناوبراو کەرەنتینەکراوە.

لەمانگی ئۆکتۆبەری 2018 کرستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە کرد، نامەیەکی ماڵئاوایی بۆ یانەکە و هەوادارانی نارد و لە بەرامبەریشدا یانەی شاهانە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رێزی لە تواناکانی ئەو ئەستێرەیەی گرت و نوسی ” ریاڵ مەدرید هەمیشە ماڵی تۆیە.”  گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ لەگەڵ یۆڤانتۆس تا ساڵی 2022-ە واتە دۆنی خاوەن چوار خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ ماوەی چوار ساڵ و بە موچەی 105 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکە بەردەوامدەبێت.

11 ساڵ لەمەوبەر و لە ساڵی 2009 رۆناڵدۆ لە یانەی مان یونایتدی ئینگلیزییەوە بە موچەی 80 ملیۆن یۆرۆ رووی لە یانەی شاهانە کرد و لە ماوەی ئەو نۆ ساڵەدا توانیویەتی 451 گۆڵ لە 438 یاریدا بۆ یانەکە تۆماربکات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.