Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » رۆژئاواى کوردستان؛ 96 كه‌سی تر تووشی کۆرۆنا بوون
تووشبووی کۆرۆنا

رۆژئاواى کوردستان؛ 96 كه‌سی تر تووشی کۆرۆنا بوون

لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 96 كه‌سی تر لە رۆژئاواى کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا.

د. جوان مسته‌فا هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا ڕایگه‌یاند كه‌ دوو كه‌س به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ کە كه‌سێك له‌كۆبانێ و كه‌سێكی تر له‌قامیشلۆ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژەى بەوەشکردوە، له‌و 24 كاتژمێره‌دا 96 حاڵه‌تی نوێ تۆماركراون كه‌ 46 له‌ڕه‌گه‌زی نێرن 50 له‌ڕه‌گه‌زی مێن، هاوکات 7 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و باش بوونه‌

١٨ حه‌سه‌كه‌

٢٩  قامیشلۆ

٢٠  دێرك

١١ گركێ له‌كێ

٦ درباسیه‌

٥  ته‌ل ته‌مر

2  تربه سبی

2 عامودا

2 الرقه‌

1 منبج

به‌تۆماركردنی ئه‌م ژماره‌یه‌ ژماره‌ی تووشبوان گه‌یشته‌ 2948كه‌س له‌و ژماره‌یه‌ش 95كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 630 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.