Home » هەواڵ » کوردستانی » رۆژئاڤای کوردستان؛150توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون
کۆرۆنا

رۆژئاڤای کوردستان؛150توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون

هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند،  150 توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ  دوشەممە 150 توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، کە 81 کەسیان لە رەگەزی نێر و 69 کەسیشیان لەرەگەزی مێ بون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، 15 نەخۆشی چاکبونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان پەڕاندوە و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، تا ئێستا سێ هەزار و 948 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون و 687 کەسیش چاکبونەتەوە و 115 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.