Home » هەواڵ » کوردستانی » رۆژی پێنجشەممە لە هەرێم پشووی فەرمی دەبێت
رۆژێك پشووی

رۆژی پێنجشەممە لە هەرێم پشووی فەرمی دەبێت

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، بڕیارە رۆژێک پشوو لە هەرێم رابگەیەندرێت.

بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام.

ساڵانە لە رۆژی ١٢ی ربیع الاول، لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە پشووی فەرمی بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەرچەندە حکومەتی هەرێم تا ئێستا هیچ راگەیاندنێکی فەرمی دەرنەکردووە.

رۆژی ١٧ی ئەم مانگە، لە کۆبوونەوەی پارێزگاری هەولێر و لیژنەی مەراسیمی خوێندنەوەی مەولود لەو شارە بڕیاردرا، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی تەندروستی گشتی، مەراسیمی یادی لە دایکبوونی پەیامبەری ئیسلام بەڕێوەنەچێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.