Home » هەواڵ » جێهان » رۆیتەرز لەدواین راپرسیدا ئاستی جەماوەری بایدن و ترەمپ دەخاتەڕو
بایدن و ترەمپ

رۆیتەرز لەدواین راپرسیدا ئاستی جەماوەری بایدن و ترەمپ دەخاتەڕو

دامەزراوەی رۆیتەرز لەدواین راپرسیدا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیارە لەسەرەتای مانگی داهاتو ئەنجام بدرێت رایگەیاند، جۆبایدن کاندیدی دیموکراتەکان لە ویلایەتی فلۆریدا 9 خاڵ لەپێش دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکانە و لە زۆرێک لە ویلایەتە یەکلاییکەرەوەکانیش دەنگەکانی بایدن زیادیکردوە.

لەبەشێکی راپرسییەکەی دامەزراوەی رۆیتەرزدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوانەی بەشداربون لە راپرسییەکەدا کە لەنێوان رۆژانی 16 و 20 ئەم مانگە ئەنجامدراوە، دەرکەوت 51%ـی بەشداربوان لە ویلایەتی فلۆریدا لەبەرژەوەندی کاندیدی دیموکراتەکان یەکلابونەتەوە و 42%ـی بەشداربوانیش پشتیوانی دۆناڵد ترەمپ لە پارتی کۆمارییەکان دەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەراپرسییەکی دیکەدا کە هەمان دامەزراوە ئەنجامی داوە لە نێوان رۆژانی 14 و 20 ئەم مانگە ئەنجامەکەی بەم جۆرە بوە؛ 50%ـی بەشداربوان لە ویلایەتی فلۆریدا دەنگ بە بایدن دەدەن و 46%ی بەشداربوانیش پشتیوانی دۆناڵد ترەمپ دەکەن.

لە دەنگدانی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا ویلایەتەکانی ویسكۆنسن، پەنسلڤانیا، میشیگان، باکوری کارۆلینا، فلۆریدا  و ئەریزۆنا رۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە یەکلاکردنەوەی ناوی ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆکی چوار ساڵی داهاتوی ئەمریکا.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ساڵی 2020 دەکەوێتە 3ی (تشرینی دوەم/11)، بژاردەی سەرەکی لەنێوان دو کاندیددا دەبێت ئەوانیش دۆناڵد ترەمپ لە پارتی کۆماری و جۆ بایدن لە پارتی دیموکرات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.