Home » هەواڵ » کوردستانی » رێكخراوی تەندروستی جیهانی هاوکاری هەرێم دەکات
لۆگۆی بۆ رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی

رێكخراوی تەندروستی جیهانی هاوکاری هەرێم دەکات

ئەندامێكی لیژنەی رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لە وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، رێكخراوی تەندروستی جیهانی جگە لە هاوكاری پێداویستی تەندروستی زیاتر لە ملیۆنێك دۆلاری داوە بە وەزارەتی تەندروستی.

د.چیمەن ئاكرێی ئەندامی لیژنەی رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم وت، “تائێستا زیاتر لە 56 هەزار كەس توشی كۆرۆنابوون و رێژەی 3.6% كە زیاتر لە دوو هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە، بەشێوەیەكی گشتی هەفتەی رابردوو رێژەی توشبوون بەرزبوەتەوەو رێژەی گیانلەدەستدان كەمی كردووە و ژمارەی چاكبوەوەكانیش زیادی كردووە”.

 سەبارەت توندكردنەوەی رێكارە تەندروستییەكان بۆ وەرزی زستان وتی، “وەزارەتی تەندروستی تەنها رێنماییەكان دەردەكات لایەنی جێبەجێكار وەزارەتی ناوخۆو لایەنی پەیوەندیدارە، بەڵام دانانی دەمامک بەشێوەی دروست و بەردەوام و تاك پارێزی زۆر گرنگە، هیچ شتێك ناتوانێت جێگەی تاك پارێزی بگرێتەوەو کەرەنتینەی گشتی چارەسەر نییە”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكرد، “رێكخراوی تەندروستی جیهانی دووجار هاوكاری وەزارەتی تەندروستی كردووە بڕی هاوكارییەكە زیاتر لە ملیۆنێك دۆلار بووە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوكاری پێداویستی تەندروستی وەك خۆپارێزی كەسى و ئامێری هەناسەدان و موغەزی و زۆر شتی تربووە”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.