Home » هەواڵ » جێهان » رێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشدارى دەدات
ڤایرۆسی كۆرۆنا

رێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشدارى دەدات

تیدروس ئه‌دهانۆم گیبریسوس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى، چه‌ند مانگى داهاتو سه‌خت ده‌بێت و ژماره‌ى توشبوانى په‌تاى كۆرۆنا زیاد ده‌كه‌ن.

ئه‌دهانۆم له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا هۆشدارییه‌كه‌ی راگه‌یاند و وتى “ژماره‌یه‌كى زۆر وڵات له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كى مه‌ترسیدارن، ئێمه‌ له‌ قۆناغێكى سه‌ختداین به‌تایبه‌تى له‌ نیوه‌ى باكورى گۆى زه‌وى و چه‌ند مانگى داهاتو زۆر سه‌خت ده‌بێت”.

رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى هانى ده‌وڵه‌تانیش ده‌دات رێوشوێنى نوێ و خێرا بگرنه‌به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له‌ زیادبونى ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان و رێگه‌گرتن له‌ داڕمانى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى به‌هۆی كۆرۆناوه‌.

ئه‌دهانۆم پێیوایه‌، گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى خێرا له‌كاتى پێویستدا واتاى به‌هێزى سه‌ركردایه‌تیكردن ده‌گه‌یه‌نێت، ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌دواداچون بۆ حاڵه‌ته‌كان و به‌ركه‌وتوان بكرێت، ئه‌وكاته‌ ده‌توانرێت چاوپۆشى له‌ كه‌ره‌نتین و داخستنى گشتى بكرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.