Home » هەواڵ » جێهان » “رێککەوتنی سودان-ئیسرائیل بۆ لەپشتدانی گەلی فەڵەستینە”
ئالای سودان-ئالای ئیسرائیل

“رێککەوتنی سودان-ئیسرائیل بۆ لەپشتدانی گەلی فەڵەستینە”

رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین رایگەیاند، رێککەوتنی سودان-ئیسرائیل بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان “چەقۆ لەپشتدانی گەلی فەڵەستینە و خیانەتە لە دۆزەکەی و دەرچونە لە پێشنیازی ئاشتی عەرەبی”.

واسڵ ئەبو یوسف، سەرکردەی باڵای رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، رێککەوتنی ئاشتی نێوان سودان-ئیسرائیل و چونە پاڵ ئەو وڵاتانەی دیکە کە پەیوەندییە سیاسی، ئابوری و بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییکردوەتەوە، “چەقۆ لەپشتدانی گەلی فەڵەستینە و خیانەتە لە دۆزەکەی، هەرەها ئاماژەیە بۆ دەرچون لە پێشنیازی ئاشتی عەرەبی بۆ کێشەی گەلەکەمان”.

لای خۆیەوە بزوتنەوەی حەماس رێککەوتنەکەی بە “هەڵەیەکی سیاسی” ناوبرد کە زیان بە گەلی فەڵەستین و دۆزەکەیی و هەروەها زیان بە بەرژەوەندییەکانی سودان و وڵاتانی دیکەی عەرەبیش دەگەیەنێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، عەبدولفەتاح بورهان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی سودان، عەبدوڵا حەمدوک سەرۆک وەزیرانی سودان و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا رێککەوتنی “ئاشتی” نێوان سودان – ئیسرائیلیان راگەیاند.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، هەنگاوەکانی دەوڵەتی سودان بۆ دیموکراسی و پشتیوانی ئاشتی لە ناوچەکەدا “مێژویین” و لەو چوارچێوەیەشدا سودان پەیوەندییە سیاسی، ئابوری و بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.