بەرپرسێكى باڵاى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایدهگهیهنێت، داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا، بەڵگەیە لەسەر پاشەکشەی واشنتۆن لەناوچەکەدا، دهشڵێت:”بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانە هەڵەیەکی ستراتیژییەو هەڕەشە لەبەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا دەکات”.
هۆشیاری زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتیو وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق، لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگهیاند، “بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەڵەیەکی ستراتیژییەو هەڕەشە لەبەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا دەکات”.
وتیشى:”بڕیارەکە ئاماژەیە بۆ پاشەکشەی ڕۆڵی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا”.
زێباری جەختیکردهوه، “واشنتۆن بەداخستنی باڵیۆزخانەکەی متمانەی لای هاوپەیمانەکانی لەدەستدەداتو دەبێتە بەڵگە لەسەر پاشەکشەی ڕۆڵی ئەو وڵاتە لەهەموو ناوچەکەدا”.
زێباری تهئكیدیكردهوه، نکوڵی لەوە ناکرێت ئێرانو ئەمریکا لەعێراق لەململانێدان، زانیارییەکانیش ئەوە پیشاندەدەن کە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، بۆ ململانێی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەعێراق یەکلاکەرەوە دەبێت.
زێباری ڕەخنەی لەئاستی کارکردنی حکومەتەکەی مستەفا کازمی گرتووە بەوەی دەستەوەستانە لەبەرپەرچدانەوەی ئەو پێشێلکارییە ئەمنیانەی لەو وڵاتەدا ڕودەدەن.